کتێبی دەنگی
بێ تۆیی مردنە لە شەممەیەکی بێگۆرانیدا؛ شێعرێ بۆ عەشق و نیشتمان و دایک و غوربەت. شێعرێ کە هەموومان ژیاوین. ئەم شێعرە؛ قەسیدەیەکی درێژ لە ڕیوایەتی ئازارەکانی ڕۆشتن. سەفەر وەک بارێکی تراژدی گەردوونی. بۆ ئەوانەی لە نیشتماندا غەمگینن و بۆ ئەوانەی لە غوربەتدا، بێتاقەت. ئەم شێعرە؛ ئەگەر چی یەک شێعری درێژە و هەمووی پێکەوە قەسیدەیەکی شێعری پێکدێنێ، بەڵام هەر مووتیڤێکی بۆ خۆی ئەتوانێ شێعرێکی سەربەخۆ بێت. هەر دێڕێکی ئەتوانێ شێعرێکی کۆتا بێت. بێ تۆیی...؛ تەجرەبەی زیستەیە لە ڕیوایەتی مرۆڤە غەمگینەکان و لە گۆرانی و شێعر و قەسیدە درێژەکانی نالی و شێرکۆ و هەموو ئەوانەش کە بۆ ئەبەد غەمگین بوون و کەچی بۆ دێڕێکیش نەیانتوانی شاعر بن. لەم شێعرەدا من خۆم نووسیوەتەوە و موسلم و فەرشید و هاوڕێ نائومیدەکانیشم. هەموو ئەوانەش ڕۆژێ لە ڕۆژان غوربەت و عەشق و خۆشەویستی نیشتمان ژیاون.
BeToi Mrdna ...
Sohayb Ali